ه‌به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ گێڕانه‌وه له ZerNews، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا که له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته لێدوانی پێشکه‌ش ده‌کرد به ئاماژه به‌وه‌ی که بست به بستی خاکی سووریا وه‌رده‌گرێته‌وه، وتی: حه‌ڵه‌ب بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که له هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان پشتیوانی ده‌کات، ده‌بێته گۆڕستانی هیوا و ئاره‌زووکانی.
ڕژێمی فاشیستی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ته‌رکیزی له‌سه‌ر حه‌ڵه‌ب کردووه. تورکیا به دوای ئه‌وه‌ی که ئامانجه ئاماژه‌پێکراوه‌کانی خۆی له سووریا وه‌ده‌ست نه‌هێنا دوایین هیوای خۆی بۆ نواندنی ئایدیۆلۆژیای له‌سه‌ر برایانی موسڵمانمان له حه‌ڵه‌ب ده‌بینێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا به جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناو سووریا جه‌ختی کرد: هه‌روا که شاری مێژوویی پالمیرا و زۆربه‌ی شاره‌کانی دیکه‌مان له بنده‌ستی تیرۆریستان ئازاد کرد، جارێکی دیکه هه‌موو سووریا کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ینه‌وه. ته‌نیا هه‌ڵبژارده‌ی ئێمه سه‌رکه‌وتنه ئه‌گینا سووریایه‌ک نامێنێته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی به ڕه‌وانه‌کردنی هه‌زاران هێز بۆ ناوچه باکوورییه‌کانی حه‌ڵه‌ب تۆمه‌تبار کرد.